خاوه‌ن قه‌رزێكی كه‌یسی سلێمان هه‌ڵشۆیی: هه‌ڵشۆیی مایه پووچ نه‌بووه یه‌كێتی ده‌ستی به‌سه‌ر پاره‌كانی داگرتووه‌و ده‌یانه‌وێت خۆیشی بنێرنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات
دوای ئه‌وه‌ی له سنوری پشده‌ر و ئیداره‌ی راپه‌ڕین بازرگانێك بڕێكی زۆری پاره‌ی هاووڵاتیانی له مامه‌له‌كردن ده‌كه‌وێته لا، له پرێكدا ئیفلاس بوونی (سلێمان هه‌ڵشۆیی) بازرگان راگه‌یێندراو له كاتێكدا بازرگانه‌كه تا ئێستا به هیچ كه‌سێكی رانه‌گه‌یاندووه كه مایه پووچ بووه به‌ڵكو چه‌ند كه‌سێك وه‌ك ده‌گوترێت كادری یه‌كێتن و له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی ئه‌و بارزگانه بوون، مایه پووچ بوونی هه‌ڵشۆییان راگه‌یاندوووه نه‌ك خودی خۆی.
هاووڵاتیه‌كه‌ی سنوری پشده‌ر له نامه‌یه‌كدا كه بۆ ده‌زگای میدیای خواكوڕكی نادرووه و داوایكردووه كه ناوه‌كه‌ی پارێزراو بێت، رایگه‌یاندووه بڕی نزیكه‌ی 10 هه‌زار دۆڵارم وه‌ك قه‌رز له لایه‌ن سلێمان هه‌ڵشۆییه و پێشتریش چه‌ند جارێك مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵی كردووه‌و به‌ر له واده‌ی دیاری كرا‌و، پاره‌ی قه‌رزه‌كه‌ی بۆ گه‌ڕاندمه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و هاووڵاتیه نووسیویه‌تیشی ئه‌و ئێواره‌یه‌ی كه مایه پووچ بوونی سلێمان هه‌ڵشۆیی راگه‌یێندرا، من به چه‌ند كاتژمێرێك زووتر له‌لای بووم هیچ گرفتێكی نه‌بوو ته‌نان له رووی ده‌روونیه‌وه به مرۆڤێكی زه‌ره‌ر مه‌ند و خاوه‌ن كێشه نه‌ده‌چوو،وه‌ك رۆژانی پێشوو ئاسایی بوو، به‌ڵام له پڕێكدا رایانگه‌یاند مایه پووچ بووه له كاتێكدا نه‌ك من به‌ڵكو ته‌واوی خاوه‌ن قه‌رزه‌كان ده‌زانن كه بابه‌ته‌كه دروستكراوه‌و یه‌كێتیشی لێی به‌رپرسیاره.
ئه‌و هاووڵاتیه ده‌شنووسێت: كارگێڕێكی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی و دوو ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له نێو ئه‌و گرووپه‌نه كه سلێمان هه‌ڵشۆیی له رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد، ئێستا هه‌رسێ كه‌سه‌كه زه‌وی زۆر وخانوو ئۆتۆمبێلی گران به هایان كڕیووه‌و دوای ئه‌وه‌ی به خۆیان تێریانخوار وه‌ك بازرگانیه قاچاغه‌كه‌ی باشماغ و مه‌رزی نافه‌رمی كێلێ، یه‌كێتی ده‌ستی خسته نێو كه‌یسه‌كه و به به‌ڵگه له لامانه كه یه‌كێتی ده‌ستی به‌سه‌ر پاره‌كه داگرتووه‌و سلێمان هه‌ڵشۆیی مایه‌پووچ نه‌بووه به‌ڵكو پاره‌كانی لێ وه‌رگیراوه‌و خۆشی ده‌ستی به‌سه‌ر داگیراوه.
هه‌روه‌ها ده‌شلێت یه‌كێتی پێشنیاری بۆ سلێمان هه‌ڵشۆیی كردووه كه بچێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، و ده‌سه‌به‌ری نیشته جێبوونی له ئه‌ورووپا ده‌كات، به‌ڵام هه‌ڵشۆیی سووره له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی له كوردستان و داوا ده‌كات كه پاره‌كانی بۆ بگه‌رێننه‌وه چونكه پاره‌ی خه‌لكه هی خۆی نیه.