ئێران سیستەمى بەرگریی S300 لە نزیک وێستگە ئەتۆمییەکانى دادەمەزرێنێت
دواى ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو چه‌ند جارێك پێگه گرنگه‌كانی ئێران به‌تایبه‌ت له رووی سه‌ربازیه‌وه كرونه‌ته ئامانج، به مه‌به‌ستی پارارستنی كوره ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران بڕیاریداوه سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی دابمه‌زرێنێت، گۆڤاری چاودێری سه‌ربازیش رایگه‌یاندووه كه هه‌نگاوه‌كانی ئێران له ترسی گورز وه‌شاندنی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانه له پێگه‌ی ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران.
گۆڤاری چاودێری سه‌ربازی چه‌ند نهێنیه‌كی له باره‌ی ئێران ئاشكرا كردووه‌و رایگه‌یاندووه تا ئێستا ئێران توانیویەتى پەرە بە تۆڕى بەرگریی هەوایی خۆى بدات لە ڕێگەی پشتبەستن بە تواناکانى خۆى و رووسیا. بۆ ئەم مەبەستەش، سیستەمى مووشەکى S-300PMU-2 لەگەڵ S-200 کە دوورمەودان و لەگەڵ هەردوو سیستەمى مووشەکیى دوورهاوێژى باوەڕ 373 و خورداد 15 کە دروستکراوى ئێرانن لە نزیک وێستگە ئەتۆمییەکانى دامەزراندووە. بەڵام، لە هەمووشیان بەتواناتر S-300PMU-2 کە رووسییە و لە ساڵى 1997ەوە لە خزمەتدایە و تاوەکو پێش هاتنی S-400 بە پێشکەوتووترین سیستەمى بەرگرى دادەنرا لە جیهاندا.
هه‌روه‌ها ئه‌و گۆڤاره نووسیویه‌تیشی رژێمى ئێران دەستی کردووە بە توندوتۆڵکردنى وێستگە ئەتۆمییەکانى لە ڕێگەی دامەزراندنى مووشەکى وشکانى بۆ هەوایی S300. ئەمەش، لە ترسی پەلاماردانى لەلایەن ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی.
هەروەها راشیگه‌یاندووه كه تۆڕى بەرگریی هەوایی ئێران پشت بە رادارى پێشکەوتووى رووسی رێزۆنانس- ئێن ئی و فڕۆکەى ئەمریکى ئێف-14 دەبەستێت کە ئێران لە حەفتاکانى سەدەى رابردوودا دەستی کەوتووە.