حاجی مه‌سیفی: كه یه‌كێتی كوردایه‌تی ده‌كرد په‌كه‌كه له كوێ بوو؟
دوائه‌وه‌ی چه‌ند جارێك چه‌كدارانی په‌كه‌كه هێرشیانكرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كش شه‌ڕیان به خه‌لكی باشوری كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه فرۆشت، سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی ده‌ڵێت په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت حه‌رامكردنی شه‌ڕی ناوخۆ به ده‌رفه‌ت ببینێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژموونی خۆی زیاد بكات.
حاجی مەسیفی، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی رایگه‌یاندووه نازانین په‌كه‌كه چی له باشوری كوردستان ده‌وێت، كه یه‌كێتیشی باس له حه‌رامی شه‌ڕی ناوخۆ ده‌كات له‌به‌ر خاتری په‌كه‌كه نایكات به‌ڵكو له‌به‌ر خاتری هاوولاتیانی باشوری كوردستانه.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌ركرده‌یه یه‌كێتی ده‌شڵێت:”باشترە په‌كه‌كه کوردایەتی خۆی بە ئێمە نەفرۆشێتەوە، کاتێک ئێمە کوردایەتیمان دەکرد پەکەکە لە کوێ بوون؟“.