گوته‌بێژی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق بۆ میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی ملیۆنێك و 800 هه‌زار چه‌كدار له‌ ژێر فه‌رمانی كازمین ئاگادار بن هه‌ڵه‌ نه‌كه‌ن

 

 

 

دواى ئه‌وه‌ی میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕشه‌یان له‌ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد،گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق، له‌ وه‌ڵامی هه‌ڕشه‌ی میلیشاكان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ملیۆنێك و (800) هه‌زار كارمه‌ندی ئه‌منی و دامه‌زراوه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ ژێر فه‌رمانی راسته‌وخۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقن و ئاماده‌ن بۆ راوه‌دوونانی ” له‌ یاسا ده‌رچووان “.

 

لیوا یه‌حیا ره‌سووڵ گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، مسته‌فا كازمی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كان و ته‌واوی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق له‌ ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتیی سه‌رۆك وه‌زیران رووبه‌ڕووی ئه‌وانه‌ ده‌بینه‌وه‌ كه‌ له‌ یاسا ده‌رچوونه‌.

ئه‌و گوتانه‌ له‌ كاتێكدان كه‌ ئه‌مرۆ له‌ میدیاكانی ئێران وا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی گرنگ، كه‌ نزیكه‌ له‌ تارانه‌وه‌، په‌یامی به‌غدا ده‌گه‌یه‌نێته‌ تاران و باسی ئه‌وه‌ ده‌كات، كه‌ میلیشیاكان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ خودی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن.

 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ روونیكردووه‌ته‌وه‌، هه‌ر جۆره‌ پێكدادانێك له‌ نێوان هێزه‌ ره‌سمییه‌كان و ئه‌و میلیشیایانه‌ بێته‌ ئاراوه‌، به‌ پله‌ی یه‌كه‌م ئێران لێی زیانمه‌ند ده‌بێت.

 

Back to top button