هۆشه‌نگ ئۆسێ: ئیسماعیل بێشكچی هه‌ڵوێسته‌كانی به‌رده‌وام لایه‌نگری كورد بوون
دواى ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو په‌كه‌كه له رێگای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هێرشیانكرده دۆستی كورد و نووسه‌ر و توێژه‌ری پرسی كورد ئیسماعل پێشكچی، له به‌رامبه‌ردا چه‌ند نووسه‌رێكی كورد وه‌ڵامی په‌كه‌كه ده‌ده‌نه‌وه‌و ده‌نووسێت بێشكچی له نه‌وه‌ده‌كاندا، جێی شانازی په‌كه‌كه و رێبه‌ره‌كه‌ی و میدیاكه‌ی بوو.
هۆشه‌نگ ئوسی، نووسه‌ر و رۆشنبیری كورد له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له وه‌ڵامی هه‌ڕشه‌كانی په‌كه‌كه دژ به بێشكچی ده‌نووسێت: بێشكچی په‌یوه‌ست نییه به ده‌وڵه‌ته‌وه، تا گومان له هه‌ڵوێسته‌كانی بكه‌ین. ئه‌و له ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌كاندا، جێی شانازی په‌كه‌كه و رێبه‌ره‌كه‌ی و میدیاكه‌ی بوو. ئه‌و پیاوه نه‌گۆڕاوه. هه‌ڵوێسته‌كانی به‌رده‌وام لایه‌نگری كورد بوون. ئه‌و له‌گه‌ڵ مافی ره‌وای گه‌لی كورد بووه.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا ئه‌و نووسه‌ره‌ی كورد نووسویه‌تی شتێكی ئاساییه بێشكچی ره‌خنه له هه‌ڵوێست و پڕۆژه‌كانی په‌كه‌كه و ئۆجه‌لان بگرێت، هه‌روه‌ك چۆن ره‌خنه له سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تیش ده‌گرێت.
هه‌روه‌ها هۆشه‌نگ ئۆسێ گوتوشیه‌تی : به راستی من هه‌ست به خه‌جاڵه‌تی ده‌كه‌م، كاتێك ده‌بینم به‌و جۆره هێرش ده‌كرێته سه‌ر بێشكچی. لێره‌وه تا ئه‌و په‌ڕی راده داوای لێبوردن له بێشكچی ده‌كه‌م به هۆی ئه‌و ره‌فتارانه‌ی ئاپۆچییه‌كانه‌وه. ئه‌وه‌شی پێده‌ڵێم، كه گه‌لی كورد هه‌مووی له‌گه‌ڵ گرووپی ئاپۆچییه‌كان نییه.