ئێران مووشه‌كه درێژ مه‌وداكان و ده‌یان كاروانی سه‌ربازی و كه‌ل و په‌لی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كات
دوای ئالۆزی چه‌ند رۆژی رابردووی نێوان حكومه‌تی عێراق و میلیشا چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی نزیك له ئێران و سه‌ردانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران بۆ عێراق سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاندووه كه ئێران له هه‌وڵدایه چه‌كه‌كانی بۆ نێو خاكی عێراق بگوازێته‌وه.
به پێی زانیاریه‌كانی میدیا عێراقیه‌كان سوپای پاسدارانی ئێران هێزێكی زۆری سه‌ربازی و كاروانێكی مووشەكی درێژمه‌وداكانی و و كه‌ل و په‌لی لۆجستی سەربازی و فرۆكەی بێ فرۆكەوانی رەوانەی نێو خاكی عێراق كرد
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی زانیاری میدیاكانی عێراق رایانگه‌یاندووه كه گواستنەوەی كه‌ل و په‌لی لۆجستی سه‌ربازی ئێران بۆ عێراق دوای ئه‌وه دێت كه فەرماندەی سوپای قودسی ئێران ئیسمائیل قائانی لە چەند رۆژی رابردوو، بە سەردانێكی لە ناكاو سەردانی گروپە میلیشیاكانی نزیك لە ئێرانی كرد .