سبه‌ی ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی پاره‌ی وانەبێژی مانگی پێنج له سنوری په‌روه‌رده‌ی ده‌شتی هه‌ولێر
دواى ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به دابه‌شكردنی كرێی وانه وتنه‌وه‌ی مامۆستایان وانه‌بێژ، پڕۆسه‌كه له سنوری چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك دابه‌شكراوه‌و بڕیاره سبه‌ش له سنوری په‌روه‌رده‌ی ده‌شتی هه‌ولێر دابه‌ش بكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ده‌شتی هه‌ولێر له ئاگادارییه‌كدا، ڕایگه‌یاند: ئاگاداری سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەکەمان دەکەینەوە ئەوانەی وانەبێژیان هەیە بەیانی دوووشەم ٢٨\١٢\٢٠٢٠ سه‌عات ٩ به‌یانی سەردانی پەروەردە بكه‌ن بۆ وەرگرتنی پارەی وانەبێژی مانگی پێنج.