خواردنی یەك مۆز لە بەیانیاندا ئەم سوودانەی دەبێت بۆ جەستە

مۆز یەکێکە لەو میوانەی کە ڕێژەیەکی زۆر شەکر لە پێکهاتەیدا هەیە، کە یارمەتیدەرە لە پاراستنی ڕێژەی شەکر لە خوێندا و کەمکردنەوەی هەستی برسێتی و جوانکردنی پێست.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی “سۆمەریە” زیادکردنی مۆز بۆ ژەمی بەیانیان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە دەبێت، بەهۆی بەرزی ڕێژەی شەکر لەو میوەدا کە دەگاتە لە %٢٥.

بەپێی ماڵپەڕەکەبێت مۆز بەشێوەیەکی گشتی دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و کالیسیۆم، کە سودی بۆ تەندروستی دڵ و ماسولکەکان دەبێت، هەروەها بڕێکی زۆر لە ڤیتامین B6 لە پێکهاتەیدا هەیە سیستەمی بەرگری لەش دەپارێزێت و هەستی توڕەی کەمدەکاتەوە و ئارامی بە مێشک دەدات.

جگەلەمانە مۆز یارمەتیدەرە لە پاراستنی پێست لە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان و جوانکردنی پێستی ڕووخسار و جەستە.

Back to top button