ئیبراهیمۆڤیچ باشترین یانه‌ دیاریی ده‌كات كه‌ یاریی بۆ كردووه‌

زڵاتان ئیبراهیمۆڤچ، یاریزانی سویدی و هێرشبه‌ری ئه‌یسی میلانی ئیتاڵی، كه‌ ئێستا ته‌مه‌نی 39 ساڵه‌، به‌ڵام له‌ باشترین ئاستی دایه‌ و دیاری نییه‌ كه‌ی واز له‌ یاریكردن ده‌هێنێت، به‌ڵام باشترین یانه‌ دیاریی ده‌كات كه‌ یاریی بۆ كردووه‌.

زڵاتان بۆ رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی قسه‌ی كردووه‌ و گوته‌یه‌تی:”من یارییم بۆ چه‌ندین یانه‌ كردووه‌ و رێز بۆ سه‌رجه‌م یانه‌كان هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌یسی میلان باشترین یانه‌یه‌ كه‌ یاریی بۆ كردووه‌، له‌م یانه‌یه‌ هه‌ست ده‌كه‌م كه له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆمم”.

میلان ئه‌م وه‌رزه‌ ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات و پله‌ی یه‌كه‌می سێریا ئه‌ی گرتووه‌، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێك دایه‌ كه‌ دواین جار میلان نازناوی سكۆدێتۆی به‌ده‌ستهێنابێت، ساڵی 2011 بووه‌ له‌گه‌ڵ ئێبرا، بۆیه‌ هانده‌رانی میلان ئامساڵ چاویان له‌وه‌یه‌‌ له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیبۆ‌، دووباره‌ به‌ نازناوی سێریا ئه‌ی شاد ببنه‌وه‌.

Back to top button