ئه‌مڕۆ شاندی دانووستكاری هه‌رێم ده‌چنه په‌ڕله‌مانی كوردستان
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بێنە پەرلەمانی کوردستان و دواین ئەنجامی گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ پەرلەمانی کوردستان روون بکەنەوە.
سامان ئەحمەد به‌كر بەڕه‌ێوبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان، لەلێدوانێکی بەماڵپەری فه‌رمیی پەرلەمانی ڕاگه‌یاندووه ، هەریەک لەوەزیری دارایی و كاروبارى ئابووری، وه‌زیرى پلاندانان و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، یاوەریی جێگری سەرۆکی حکومەت دەکەن لەهاتنیان بۆ پەرلەمانی کوردستان.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمان گووتیشی: بڕیارە شاندی دانوستانکار لەکاتژمێر 11ى پێشنیوەڕۆى رۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتى 2020/12/28، لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و لیژنەکانی (دارایی و كاروبارى ئابووری، كاروبارى یاسایی، وزه‌و سامانە سروشتییەکان) کۆببنەوەو روونکردنەوە لەبارەی گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا بخەنەڕوو و دواین ئەنجامی رێککەوتنی هەولێرو بەغدا بخەنە بەردەم پەرلەمان و وردەکارییەکانی گفتوگۆکان بۆ پەرلەمان ڕوون بكه‌نه‌وه.
جێگای باسه سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌وه‌ڵامی نوسراوی ژماره 2906ى په‌رله‌مانی كوردستان كه له‌ڕێكه‌وتى 2020/12/16 ئاراسته‌ی حكومه‌تى كردووه‌و تیایدا داواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ شاندی دانوستانه‌كانی نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى ناوه‌ند كردووه، به‌نوسراوی ژماره 9019 كه له‌ڕێكه‌وتى 2020/12/23 ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستانى كردووه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه‌ڕۆژى دووشه‌ممه رێكه‌وتى 2020/12/28، شاندى دانوستانكار له‌په‌رله‌مان ئاماده ده‌بن.