جێگری سهرۆكی پهڕلهمان: شاندی دانوستانکار بۆ بەغدا، سەردانی پارت و لایهنه سیاسییەکانی کوردستان دەکات
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایدهگهێنێت ، بڕیارە شاندی باڵای دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، لەدوای کۆبوونەوە لە پەرلەمان، سەردانی لایهنه سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانیش بکات.
ئەمڕۆ دووشەممە بەرواری ٢٨ی ١٢ی ٢٠٢٠ هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە هەولێر لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی شاندی دانوستانکار و پەرلەمان، رایگەیاند، نامەیەکی فەرمیمان ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردبوو، بۆ ئەوەی لەکاتی گەڕانەوەی شاندی باڵای دانوستانکار، بێنە پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەوەی کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ سەرۆکایەتیی لیژنەی دارایی، لیژنەی سامانە سرووشتییەکان و لیژنەی یاسایی و سەرۆکی سەرجەم فراکسیۆنەکان بکەن.
هەریەک لە: وەزیری دارایی و كاروبارى ئابووری، وهزیرى پلاندانان، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، یاوەریی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت دەکەن کە سەرۆکی شاندە باڵاکەی حکومەت بوو بۆ بەغدا.