وەزارەتی پەروەردە: 10ی مانگی داهاتوو دەرگای قوتابخانەکان دەکرێنەوە

بریکاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، ئەگەر حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کەمبوونەوەدا بن، ئەوا لە 10ی مانگی داهاتوو دەرگای قوتابخانەکان دەکرێنەوە.

سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئەگەر بەمشێوەیەی ئێستا توشبوون بە کۆرۆنا لە کەمبوونەوەدا بێت، ئەوا لە 10ی كانوونی دووه‌می 2021 دەرگای قوتابخانەکان بە رووی قوتابیاندا دەکرێنەوە.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، لە سەرەتای ئەم مانگەدا لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم بڕیاریدا دەرگای قوتابخانەكان تا 1ی مانگی داهاتوو بە داخراوی بمێنێتەوە.

Back to top button