لیژنەی لێکۆڵینەوەی رووداوەکانی سلێمانی : خۆپیشاندەران بە فەرمانی لاهور جەنگی کوژراون
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/10/qalb-28.jpg)
پێش ئەوەی لیژنەی لێکۆڵینەوەی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە رووداوەکانی ئەم دواییانەی سلێمانی ڕاپۆرتی خۆی ئاراستەی پەرلەمان و خەڵکی کوردستان بکات ، تاقم و گروپی سەر بە لاهور جەنگی و مافیاکانی ، بۆ چەواشەکاری سەردانی بنەماڵەی ئەو کژراوانە دەکەن کە بەدەستی هێزەکانیان کرانە ئامانج .
ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان هۆکاری ئەم جموجوڵ و سەردانانە ئاشکرا دەکات و لە لێدونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان دەڵێت ، لاهور و تاقمەکەی بە پارەوە بە هەرەشە دەیانەێت بنەماڵەکانی ڕازی بکەن واز لە داواکارییەکانیان بێنن .
حیکمەت محەممەد ئەندامی فراکسیۆنی پارتی و ئەندامی لیژنەی لێکۆڵینەوەی رووداوەکانی ئەم دواییەی سلێمانی ئاشکرای دەکات ، گرووپێکی چەکداری سەر بە لاهور جەنگی تەقەان لە خۆپیشاندەران کردووە و هەر ئەوانیش بوون خەڵکیان هان داوە بۆ سووتاندنی بارەگا و شوێنە گشتییە ، ئەو ئەنجامەش ئەنجامی کۆتایی لیژنەی لێکۆڵینەوەی پەرلەمانی کوردستانە .