هێزە ئاسمانیەكانی ڕوسیا سێ سەربازی توركیایان كوشت
خواكوڕك
دوای ئەوەی لە سالًی رابردوو هێزە ئاسمانیەكانی توركیا فڕۆكەیەكی شەڕكەری روسیای لە سنوری وڵاتەكەی خستە خوارەوە, سەرەتای تێكچوونی پەیوەندی نێوان روسیاو توركیای بەخۆیەوە بینی, درێژەپێدانی شەڕ لە سووریا هەردوو وڵاتەكەی ناچار بە ئاسایی كردنەوەی پەیوەندیەكانیان كردەوە, بۆ رووبەرووبونەووەی داعش لە كاتێكدا تا ئێستا هیچ هەماهەنگیەك لە نێوان ئەم دوو وڵاتەدا نیە لە سووریا, بۆیە ئەمڕۆ فڕۆكەیەكی رووسی پێگەیەكی توركیای لە نزیك باب بۆردوومانكرد.
لە ڕاگەیەنراوێكی سەربازیدا سوپای توركیادا هاتووە كە ئەمڕۆ سێ سەربازیان كوژراون و یازدە سەربازیدیكەشیان بریندار بوونە, ئەوەش لە ئاكامی بۆردومانی هەڵەی هێزە ئاسمانیەكانی ڕوسیاوە بووە لە نزیك شاری باب.
هەر بۆ هەمان مەبەست كرملن هۆكاری ڕووداوەكەی بۆ نەبوونی هەماهەنگی نێوان ڕوسیاو توركیا گێڕاوەتەوە و ئەوەشی ڕاگەیاند كە پۆتین پرسە نامەی سەرەخۆشی ئاراستەی ئەردۆگان كردووە داوای كردووە هەماهەنگیەكانیان زیاتر ببێت بۆ ڕێگرتن لەو ڕوداوە.