هەرێمی کوردستان ئامادەیە 250 هەزار بەرمیل نەت بداتە بەغدا

 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێک لە وردەکاری ڕێککەوتنەکان لە گەڵ بەغدا ئاشکرا دەکات .

 

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئامادەیی هەرێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی :  بۆ ڕادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت بە بەغدا لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021دا  دەڵێت، ئەو بڕگانەی لە پڕۆژەكەدا پەیوەستن بە هەرێمی كوردستانەوە،هەرێمی کوردستان پێوەی پابەند  دەبێت .

قوباد تاڵەبانی هەروەها گوتی : “رێككەوتنی هەرێم و بەغدا لە موازەنەی 2021دا رەنگیداوەتەوە، ئەو موازەنەیە بەرەو پەرلەمان دەچێت و گفتوگۆیەكی جددی لە پەرلەمان لەسەر ئەنجامدەدرێت بزانین دەرئەنجامی ئەو گفتوگۆیانەی نێوان لایەنە سیاسیەكان و لیژنە پەیوەندیدارەكان دەمان گەیەنێت بە كوێ، بەڵام ئەوەی تا ئێستا هەیە رێككەوتنێكە لەسەر بودجەی 2021 كە بەشێكی بە هەرێمی كوردستانەوە هەیە”.

تاڵەبانی لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە دەکات  “ئێمە ئامادەیی خۆمان دەربڕی بو لە رابردو لە مانگی 11ی ساڵی 2019 لە رێككەوتنەكەمان لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ، ئێستاش لە پڕۆسەی گفتوگۆكردن و پەسەندكردنی موازەنەی 2021 وتومانە ئێمە ئامادەین 250 هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی سۆمۆوە بفرۆشین وەكو چۆن لە پڕۆژە یاسای موازنەكەدا هاتوە”.

 

Back to top button