لە سەر وەرگرتنی سەرانەی زۆرەملی چوار کەس لە هەولێر دەستگیر کران

 

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە لێدوانێکی میدیاییدا ئاشکرای دەکات چوار کەسیان دەستگیر کردووە بە تۆمەتی وەرگرتنی سەرانەی زۆرەملی لە هاووڵاتیان .

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێرلەمبارەوە گوتی : دوای ئەوەی دەنگۆ بڵاوبووەوە کە چەند رێگرییەک لە خەڵک کراوە، تیمەکانیان توانیویانە بە پلانێکی تۆکمە ئەو کەسانە دەستگیربکەن کە باندێکی چوار کەسین، تاوەکو ئێستاش خۆیان دانیان بە چوار حاڵەتدا ناوە.

ئەو چەند کەسە، بە گوتەی گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر، “چەقۆ، حەربە، بۆکس خەنجەر و چەک، بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMWی بێ ژمارە ئەو کارەیان ئەنجامدەدا”، کە لە عەنکاوە و گەڕەکی نازناز ئەو کارانەیان کردووە.

تەمەنی تاوانبارەکان لە نێوان ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵ دەبێت و بە پێی ماددەی ٤٤٢ لە یاسای سزادان دەستگیر کراون

Back to top button