سعوودیە سەفەری عێراق بۆ پیاوانی خوار تەمەن ٤٠ ساڵ قەدەغە دەكات

خواكوڕك
بەهۆی ئەوەی عێراق كەوتۆتە ژێر كاریگەری راستەوخۆی ئێران, پەیوەندیەكانی نێوان سعودیەو عێراق وەك پێویست نین هەمیشە وتاری توند ئاراستەی یەكتری دەكەن, لە درێژەی ناكۆكیەكانیان حكوومەتی عەرەبستانی سعوودیە، مەرجی نوێی بۆ هاووڵاتیانی داناوە كە دەیانەوێت سەردانی عێراق بكەن.
بەپێی هەواڵێكی ئەلعەرەبییە، دەزگای پاسپۆرتی سعوودیە لە بەیاننامەیەكدا ئەو مەرجانەی ئاشكرا كرد كە بۆ سەردانی وڵاتی عێراق دایناوە، لەوانە هەر هاووڵاتییەكی سعوودی بە بێ پاسپۆرت سەفەری عێراق بكات بە بڕی ٥٠ هەزار ڕیاڵی سعوودی سزا دەدرێت. ئەمە جگە لەوەی كە ئەو كەسە بۆ ماوەی ٣ ساڵ ڕێگەی چوونەدەرەوە لە سعوودیەی پێ نادرێت.

وەك لە بەیاننامەیەكەی دەزگای پاسپۆرتی سعوودیەدا هاتووە، سەفەری پیاوانی خوار تەمەن ٤٠ ساڵ بۆ عێراق قەدەغە كراوە، بەڵام ئەو بڕیارە ژنانی وڵاتەكە ناگرێتەوە.

Back to top button