ئومێد خۆشناو : ئامانجی گوشارەکانی بەغدا هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستانە
لە کاتێکدا بەغدا لە هەوڵی ئەوە دا قەوارەی هەرێمی کوردستان بچووک کاتەوە تا ڕادەی هەڵوەشانەوە ، لەسەر هەموولایەک پێویستە
ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی كوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وردەکاری دوو هەفتە دانووستانی لە گەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراق باس کردو گوتی : بەغدا دوو ئامانجی هەبووەو هەیە ، ئەویش پشكی هەرێم لەیاسای قەرز و پڕۆژە یاسای بوودجەی ٢٠٢١، ئەوەی پێ گەیشتین، لەعیراق دوو ئاڕاستەی جیاواز هەیە یەكێكیان حكومەتە نیەتی ڕێككەوتنی هەبووە، ڕەوتێكی دیكەی شۆڤێنی هەیە لەپەڕلەمانی عیراق نایەوێ پشك و مافی هەرێم بدرێت
هاوکات سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لەو لیدوانەیدا پشتیوانی فراکسیۆنی پارتی بۆ حکومەت دووپات کردەوەو گوتی : ،” پشتیوانی لە هەوڵەكانی حكومەت دەكەین كەوا هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی مافی خەڵكی هەرێم دەدات ، هەروەها پشتوانیكردنە لە بەردەوامی دانی دانووستانەكان، تێڕوانینی حكومەتی هەرێمیش ڕێككەوتنە لەگەڵ بەغدا، لەجێگرەوەی ئەوەدا ئەگەر نەگەیشتن بەڕێككەوتن پلانیان هەیە لەڕێگای یاسای چاكسازی و داهاتی ناوخۆ مووچەی مووچەخۆران دابین بكەن
خۆشنا و لە بەشێک لە قسەکانی ئاماژە بەوە دەکات ئەوان گەشبینن نین بۆ ڕێککەوتن لە گەڵ بەغداچونكە ڕێگرییەكان زۆرن، هەروەها گوتی : دوای سەری ساڵیش بەدڵنیایی هەرێمی كوردستان دەبێتە وەرەقەیەكی بانگەشەی هەڵبژاردن لەبەغدا، لەهەمان كاتدا شاندەكە بێ ئومێدیش نین بەگەیشتن بەڕێككەوتن، حكومەتیش مولزەمە بەوەی مووچەی مووچەخۆران دابین بكات بەخۆگونجاندن بێت یان هەر جۆرێك
لە کۆتاییشدا ئاماژە بە خاڵێکی گرینگ و مەترسیدار دەکات سەبارەت بە سیاسەتەکانی بەغدا بە دەستی وڵاتانی ئیقلیمی و دەڵێت، لەبەغدا پەشیمان بوونەوەیان هەیە لەدەستوور، دەیانەوێ قەوارەكە بچووك بكەنەوە و لاوازی بكەن تاوەكو نەمانی، بۆیە پێویستە لەبەرامبەردا ناوماڵی خۆمان ڕێكبخەینەوەو ئەو پیلانە پووچەڵ کەینەوە