ئێران وه‌ڵامی موقته‌دا سه‌در ده‌داته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داوای لە ئێران کردبوو کێشە سەربازی، ئەمنی و سیاسییەکانی خۆی لەگەڵ ئەمریکا لە عێراق دوور بخاتەوە و چیتر عێراق نەکاتە گۆڕەپانی ململانێکانی لەگەڵ ئەمریکا، و له وڵاته‌كه‌ی خۆی كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات ئه‌مڕۆ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌ڵامی سه‌دری دایه‌وه‌و رایگه‌یاند ، تاران هیچ گرژییه‌كی له ناوچه‌كه‌دا ناوێت و بەڵکو بەرگری لە ئاسایشی نەتەوەیی خۆی دەکات.
سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، له باره‌ی هێڕشهكانی سه‌ر بالۆزخانهی ئه‌مریكا له به‌غدا رایگه‌یاندووه كه هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌ی باس ده‌كرێن كراونه‌ته سه‌ر بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا گوماناوین و گومان ده‌كه‌ین خۆ‌یا ئه‌نجامیان دابن.
هه‌روه‌ها له باره‌ی داواكاریه‌كه‌ی سه‌در گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند” ئێران نه‌یویستووه کێشەکانی خۆی لە دەرەوەی سنوور چارەسەر بکات و رایگەیاندووە، بەپێچەوانەوە، ئەمریکا وڵاتانی دەوروبەری ئێرانی کردووەتە بنکەیه‌ك بۆ تێکدانی ئاسایشی ئێران و تاران هیچ گرژییه‌كی له ناوچه‌كه‌دا ناوێت و بەڵکو بەرگری لە ئاسایشی نەتەوەیی خۆی دەکات.
خەتیبزادە ئاماژه‌ی به‌وشدا، به ئه‌مریكییه‌كانیان راگه‌یاندووه كه ئه‌وان به‌رپرسن له هه‌ر گرژیه‌ك له عێراق و جەختی لەسەر بەهێزیی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و عێراق كرده‌وه.