نەوتی سوتاندنی بارەگا و فەرمانگەكانی حكومەتان لەكوێ بوو ئەگەر لاهور كوری جەنگی جاش بۆتانی ئامادە نەكردبێت

بۆ سوتاندنی هەر بارەگایەك پێویستی بە زیاتر لە 40 لیتر نەوت هەیە تا بەتەواوی كۆی بارەگاكە یان فەرمانگەكان گڕ دەگرێت، پرسیار لێرەدا ئەوەیە ئەو هەموو بارەگا و فەرمانگەی حكومەتتان لەو ناوچەیانەدا بەچی سوتاند، ئاخر ئێوە گوتان ئێمە نان نیە بخۆین دەی كەوایە ئەو هەموو لتر نەوتەتان لەكوێ هینا گەر ئێوە 20 لترێكتان لەنەوتی سپی لەماڵەوە نەبێت؟

چاودێرانی سیاسی لەبارەی خۆپێشاندان و سوتاندنی بارەگاكان رایانگەیاندووە، خۆپێشاندانەكان بۆ ماف ژمارەكەی جیاوازی هەیە لەگەڵ تێكدەران و ئەوانەی بارەگا و فەرمانگەكانیان دەسووتاند، چونكە خۆپێشاندەران داوایەكی دیاری كراویان هەیە، كە ژمارەی خەڵك لەژێر ئەو داوایە دێتە سەر شەقام ئەوە لە هەموو دونیادا بوونی هەیە، بەڵام ئەوانەی دەسوتێنن و دەرووخێنن ژمارەیان زۆر كەمە، پرسیار لێرەدا ئەوەیە ئەرێ گەلۆ ئەوانەی لەژێر ناوی برسیەتی دێن بارەگا دەسووتێنن و فەرمانگەكان دەسووتێنن، كێ رەوانەی كردووە، ئەو هەموو نەوتە سپیەی كە بۆ سوتاندن دێنن لەكوێ دێنن و كێ بۆیان دابین دەكات”.

پێشتر لیژنەی لێکۆڵینەوەی رووداوەکانی سلێمانی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندبوو كە رووبەروو بوونەوەی خۆپێشاندانەكانی سلێمانی بەفەرمانی لاهور جەنگی بووە، هەر لەو بارەیەوە چاودێرانی سیاسیش پێیان وایە سوتاندن و تاڵانكردنەكانیش پەیوەندیان هەیە بە دەسەڵاتدارێك، چونكە ئامادەكاریەكان بۆ سوتاندنی بارەگاكان و فەرمانگەكان مایەی شۆك بونە چونكە نەوتی سپیان بۆ ئامادە كراوە”.

حیکمەت محەممەد ئەندامی فراکسیۆنی پارتی و ئەندامی لیژنەی لێکۆڵینەوەی رووداوەکانی ئەم دواییەی سلێمانی ئاشکرای دەکات ، گرووپێکی چەکداری سەر بە لاهور جەنگی تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە و هەر ئەوانیش بوون خەڵکیان هان داوە بۆ سووتاندنی بارەگا و شوێنە گشتییە ، ئەو ئەنجامەش ئەنجامی کۆتایی لیژنەی لێکۆڵینەوەی پەرلەمانی کوردستانە .

Back to top button