چین ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی ویستی راپۆرتێك له‌ باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڵاوبكاته‌وه‌ به‌ 4 ساڵی زیاندانی سزادا

 

دواى ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی  رابردوو بۆ یه‌كه‌مجار ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری ووهانی چین بڵاوبووه‌وه‌، ئه‌و پزیشكه‌ی كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ی ئاشكرا كردوو و هاوكات ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی راپۆرتێكی له‌ باره‌ی چۆنیه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا نووسی ئه‌مڕۆ له‌ لایه‌ن دادگای شانگهایەوە سزای چوار ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.

ئاژانسی هه‌والی شانگهای چینی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ژانگ ژان، ئه‌و رۆژنامەنووسه‌ چینییەی، له‌ شووباتی ساڵی رابردوو ویستی راپۆرتێك له‌ باره‌ی چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدان و بڵاوبوونه‌وه‌ی  كۆرۆنا بڵاو بكاته‌وه‌ سه‌ردانی شاری وه‌هانی كردبوو،  به‌ بڕیاری دادگا به‌ چوار ساڵی زیندانی سزادرا.

هه‌ره‌ها ئاژانسه‌كه‌ ئاشكرای كردووه‌ ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ به‌ تۆمه‌تی ئاژه‌وه‌گێری و دروستكردنی كێشه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌، هەروەها ژانگی رۆژنامه‌نووس تۆمەتبارکراوە بەوەی کە زانیاری و ڤیدیۆی ناڕاستی لە تۆری كۆمه‌لایه‌تی تویتەر، یوتیوب و ویچات بڵاوکردووەتەوە، جگە لەوەش لەگەڵ میدیای دەرەوەی چین هاوکاری کردووە و زانیاری هەڵەی پێداون.

جێی باسه‌  ژانگ ژان یەکەم رۆژنامه‌نووس نییە کە لەسەر راپۆرتنووسین لەبارەی ڤایرسی کۆرۆنا لە چین دەستگیربکرێت، پێشتر دوو رۆژنامه‌نووسی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی لی زێهوا، فانك بین و هاوڵاتییه‌ك به‌ ناوی چێن كویشی بەهۆی رووماڵکردنی هەواڵەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستگیرکرابوون.

 

Back to top button