وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا رێککەوتنی بازرگانییان لەگەڵ بەریتانیا پەسەندکرد

 

دواى ئه‌وه‌ی وڵاتی به‌ریتانیا به‌ فه‌رمی له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا كشایه‌وه‌، گوتەبێژی سەرۆکایەتی ئه‌نجوومه‌نی یەکێتیی ئەورووپا، سیباستیان فیشەر: – ”گڵۆپی سەوز بۆ رێککەوتنی برێکسیت داگیرسا. باڵیۆزانی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا بە کۆی دەنگ پەسەندیان کرد کە رێککەوتنی هاریکاریی و بازرگانیی یەکێتیی ئەورووپا و بەریتانیا لە یەکی کانوونی دووەمەوە بەشێوەیەکی کاتیی بجێتە بواری جێبەجێكردنه‌وه‌”.

گوتەبێژی سەرۆکایەتی ئێستای ئه‌نجوومه‌نی یەکێتیی ئەورووپا کە بەدەست ئەڵمانیاوەیە، سیباستیان فیشەر، لە هەژماری خۆی له‌ تۆڕه‌ کۆمەڵایەتییه‌كان په‌یامێكی سەبارەت بە کۆبوونەوەی Coreper بڵاوكرده‌وه‌ کە نوێنەرانی هەمیشەیی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا لە بڕۆکسل کۆدەکاتەوە.

سیباستیان فیشەر باسی لەوەکردووه‌ لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ئەو رێککەوتنە کراوه‌ کە پەیوەندییه‌ بازرگانییەکانی پاش برێکسیت لە نێوان یەکێتیی ئەورووپا و بەریتانیا دیاری دەکات و رایگه‌یاندووه‌: ”گڵۆپی سەوز بۆ رێککەوتنی برێکسیت داگیرسا. باڵیۆزانی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا بە کۆی دەنگ پەسەندیان کرد کە رێککەوتنی هاریکاریی و بازرگانیی یەکێتیی ئەورووپا و بەریتانیا لە یەکی کانوونی دووەمەوە بەشێوەیەکی کاتیی بجێتە بواری جێبەجێكردنه‌وه‌”.

چاوەڕوان دەکرێت رێککەوتنەکە لەلایەن پەرلەمانی بەریتانیا و پەرلەمانی ئەورووپاوە پەسەند بکرێت.

– پێواژووی برێکسیت

لە حوزەیرانی ٢٠١٦دا لە شانشینی یەکگرتوو کە له‌ هه‌ریه‌ك بەریتانیا، وێڵز، ئیرلەندای باکوور و سکۆتلەندا پێکهاتووە، گشتپرسی جیابوونه‌وه‌ له‌ یەکێتیی ئەورووپا بەڕێوەچوو و بڕیاری برێکسیت بە دەنگی سەدا ٥٢ بەرامبەر سەدا ٤٨ دەرکرا.

 

Back to top button