كه‌س وكاری خۆپیشانده‌رێكی كوژراو: لاهور جه‌نگی به‌شه‌و تیرۆرمان ده‌كات و به‌رۆژیش بۆمان ده‌گریت

 

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ خۆپیشاندانه‌كانی سنوری سلێمانی و هه‌له‌بجه‌ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ خۆیان خزانده‌ نێو خۆپیشانده‌ران و هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر باره‌گا حزبی و حكومیه‌كان و سوتاندیان، ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر و پاسه‌وانی باره‌گاكانیش له‌ لایه‌ن خه‌لكانی نه‌ناسراوه‌وه‌ كوژران، دواتر له‌ لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وت كه‌ هێزێكی راسپێردراو له‌ لایه‌ن لاهور جه‌نگیه‌وه‌ خۆپیشانده‌رانی كوشتووه‌و كه‌س و كاری قوربانیه‌كیش ده‌ڵێت لاهور به‌شه‌و ده‌مانكوژێت و به‌ رۆژیش بۆمان ده‌گریێت.

كه‌س و كاری یه‌كێك له‌ قوربانیه‌كانی چه‌مچه‌مال كه‌ نه‌یویست ئاماژه‌ به‌ ناوه‌كه‌ی بكه‌ین به‌ ده‌زگای میدیای خواكوڕكی راگه‌یاندووه‌ كه‌ لاهور جه‌نگی برایه‌كی منی تیرۆر كرد، له‌ كاتێكدا باوكم ده‌یان ساڵه‌ فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌یه‌ك و دڵسۆزی یه‌كێتی بووه‌، به‌ڵام لاهور به‌ كوشتنی براكه‌م پاداشتی دایه‌وه‌.

هه‌روه‌ها كه‌س و كاری قوربانیه‌كه‌ ده‌شڵێت  ئه‌مڕۆ راپۆرتی لێژنه‌ی لێكۆلینه‌وه‌مان خوێنده‌وه‌ كه‌ به‌ فه‌رمانی لاهور جه‌نگی گرووپێكی مافیا و چه‌ك به‌ ده‌ست ئه‌و هه‌موو گه‌نجه‌ جوانه‌ی تیرۆر كردوون، لاهور به‌شه‌و تیرۆرمان ده‌كات و به‌ رۆژیش بۆمان ده‌گریت.

ئه‌و هاووڵاتیه‌ رووی له‌ هاونشتیمانیان كردو رایگه‌یاندووه‌ كه‌سێك كه‌ كوڕی شه‌هید و پێشمه‌رگه‌ی وڵاته‌كه‌ی بكوژێت، خیانه‌ت له‌وه‌ گه‌وره‌تر چیه‌.

 

 

Back to top button