كاتى دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دیاری كرا
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی شاندی دانوستانكاری هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا و په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه، په‌رله‌مانتارێك رئاشكرای ده‌كات كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری درایی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆی كردووه‌و وه‌زیری دارای پێی گوتووه ناوه‌ڕاستی مانگی یه‌ك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌پێی خشته‌یه‌كی دیاری كرا‌و دابه‌ش ده‌كرێت.
هێڤیدار ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندووه دوای كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و شاندی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ ئاوات شیخ جه‌ناب وه‌زیری دارای گفتوگۆی كردووه‌و وه‌زیر پێی راگه‌یاندووه كه له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو مووچه دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی گوتیشی دابه‌شكردنی مووچه په‌یوه‌ست نه‌كراوه به په‌سه‌ند كردنی بودجه یان ناردنی بڕه پاره‌یه‌ك له به‌غداوه به‌لكو وه‌زیری پێی راگه‌یاندم له هه‌ر دۆخێك بێت مووچه به پێی داهاتی به‌رده‌ست دابه‌ش ده‌كرێت