عەلی عەونی ئەو پەیجە ئاست نزمانە ناتوانن پەرێزی لاهور جەنگی پاک بکەنەوەو تەقە بە فەرمانی لاهور نەبێت کەس ناتوانێ لە سلێمانی تەقە بکات
دوای ئەوەی لێژنەی لێكۆڵینەوەی پەرلەمان رای گەیاند كە گرووپێك چەكداری لاهوور خەڵكیان كوشتووە، میدیاكەی لاهوور بانگەشەی ئەوەیانكرد كە گوایە بە فەرمانی دامەزراوە فەرمییەكان تەقە لە خەڵك كراوە، ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتش رایدەگەیێنێت بە فەرمانی لاهور نەبێکەس ناتوانێ لە سلێمانیە تەقە بکات.
عەلی عەونی، ئهندامى سهركردایهتیی پارتى لەبارەی هەولەکانی میدیای سلێمانی بۆ نیشاندانی پەرێز پاکی لاهور جەنگی ڕایگهیاندووە: ”ئەوان هەموو ڕۆژێك بە ڕێگەی قاچاخ لە مەرزەكانەوە خواردنی ماوەبەسەرچوو و خراپ دێننە نێو هەرێمی كوردستان و داهاتی ئەو وڵاتەشدەبەن، حكوومەت بەردەوام داوا دەكات واز لەم كارانە بێنن و داهاتەكە بۆ خەزێنەی گشتی بگەڕێننەوە، ئایا ئەوان گوێ لەم داواكارییانە دەگرنتا لە تەقەكردن و كوشتنی خەڵك گوێ بگرن؟“.
ئەو ئهندامى سهركردایهتیی پارتى راشیگەیاندووە كە ئەو دۆخەی لە سلێمانی روودەدات، شەڕی لاهوور جەنگییە لەگەڵ بەرپرسانی دیكەینزیك و دەڤەرەكەی خۆی و پەیوەندییان بە حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە نییە، دەشلێت”ئەم ئاگرەی بەریانداوەتە سلێمانی، بۆ ئەوەیەتیخۆی دەسەڵاتی ئەوەل و ئەخیر لە دەڤەری سلێمانی بگرێتە دەست“.
هەروەها عەلی عەونی راشیگەیاندووە کە: منداڵیش باوەڕ بەوە ناكات بە فەرمانی فەرمی تەقە لە خەڵك كرابێت لەو ڕووداوانەدا جگە لە خەڵك،پیشمەرگەی پارتیش شەهید كراوە و ئەوە یەكەمینجاریش نییە ئەم كارانە لەو دەڤەرە دەكرێن،“.
هەرەها دەشلێت ”تەنیا بۆ موزایەدە و پاككردنەوەی پەرێزی خۆیەتی لەو تاوانانەی لەم دواییانەدا كران، بەڵام ئەمە پەرێزیان پاك ناكاتەوە،چونكە هیچ كەسێك لە سلێمانی ناتوانێت بجووڵێت و تەقە لە خەڵكی بكات بەبێ لاهوور جەنگی، تهنانهت هاتنى پهكهكهش بۆ نێو فهوزاكه،لهسهر ویست و داواى لاهوور جەنگی بووه و ئەویش لەسەر داوای خەڵكیتر ئەم كارەی كردووە“.