یانەی سانتۆس دان بەڕیكۆردەكەی مێسی دانانێت راگەیەنراوێكی سەیر بڵاودەكاتەوە

دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو مێسی بە فەرمی ڕیكۆردی پیلێ ی ئەفسانەی بەڕازیلی شكاند و ژمارەی گۆڵەكانی گەیاندە 644 گۆڵ و بەگۆڵێك پێش پیلێ كەوتەوە كە 643 گۆڵی تۆمار كردبوو، یانەی سانتۆسی بەڕازیلی لە تازەترین كاردانەوەی ژمارەیەكی سەیری لەسەر گۆڵەكانی پیلێ بڵاوكردوەتەە.

بەگوێرەی میدیاكانی بەڕازیل و ئیسپانیا یانەی سانتۆس ڕایگەیاندوە كە ژمارەی گۆلەكانی پیلێ لەگەڵ سانتۆس 643 گۆڵ نییە بەڵكو زۆر زیاترە، بەگوێرەی یانەی سانتۆس پیلێ خاوەنی 1091 گۆڵە ئەو ژمارەیەش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاردانەوەی زۆری هەبوو، بەشێوەیەك زۆر كەس وەك توانجێك گووتوویانە پێ دەچێت یانەی سانتۆس یارییە دۆستانەكان و گۆڵەكانی نێو مەشقەكانیشی هەژمار كردبێت، ئەگینا بۆچی پێشتر هیچ شتێكی لەو بابەتە لە ئااردا نەبووە.

جێی ئاماژە پێكردنە هەفتەی ڕابردوو مێسی توانی بە تۆمار كردنی گۆڵی ژمارە 644 بۆ بارسێلۆنا ڕیكۆردی پیلێ بشكێنێت و خودی ئەفسانە بەڕازیلییەكەش دوای ئەوە لە تۆڕە كۆمەلایەتییەكان پیرۆزبایی خۆی لە مێسی كرد.

Back to top button