شاندێکی باڵای ئابووری ئێرانی بەسەرۆکایەتی وەزیری وزە گەیشتە بەغدا

میدیاکانى عێراق بڵاویانکردەوە، بەیانى ئەمڕۆ رەزا ئەردکانیان وەزیرى وزەى ئێران بەسەرۆکایەتى شاندێکى ئابورى وڵاتەکەى گەیشتە بەغدا.

بەگوێرەی هەواڵى میدیاکانى عێراق، پرسى هەناردەکرنى غاز لەلایەن ئێرانەوە بۆ عێراق و شایستە داراییەکانى ئەو پرۆسەیە، لەگەڵ ئامادەکارى بۆ کۆبونەوەى لیژنەى هاوبەشى ئابورى نێوان هەردوو وڵات کە بڕیارە لە ئایندەیەکى نزیکدا لە تاران بەڕێوەبچێت، تەوەرى سەرەکى سەردانەکەى وەزیرى وزەى ئێرانە بۆ بەغدا.

بڕیارە لە میانى سەردانەکەیدا وەزیرى وزەى ئێران و شاندە یاوەرەکە لەگەڵ هەریەک لە وەزیرى بازرگانى و پارێزگارى بانکى ناوەندى و سەرۆک وەزیرانى عێراق کۆببنەوە.

Back to top button