پەروەردەی هەڵەبجە مامۆستایان ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ لەسنوری پارێزگاکە دابەشدەکرێت و بۆ ئەومەبەستەش داوا دەکەن مامۆستایانی وانەبێژ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە لەراگەیەنراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ دەزگایی میدیایی “خواکوڕك” نێردراوە ئاماژەی بەوەکردوە، ئاگاداری مامۆستایانی وانەبێژ دەکەین ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بەرواری ٢٩ی ١٢ی ٢٠٢٠ کاتژمێر ٩:٠٠ـی بەیانی سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بکەن وەرگرتنی پارەی وانەبێژی.

ئاماژە بەوەشکراوە، مامۆستایانی وانەبێژ ڕاستەوخۆ موچەکانیان لە پەروەردە وەردەگرن و ئەو پارەیەش موچەی مانگی ئایاری ساڵی 2020ە کە دابەشدەکرێت.

Back to top button