جۆ بایدن داوای نوێکردنەوەی ستراتیژی بەرگری ئەمریکا دەکات بۆ روبەڕوبونەوەی چین و روسیا

جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە ستراتیژی بەرگری ئەمریکا رێکبخرێتەوە و باشتربکرێت بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو ئاڵۆزییە ستراتیژییانەی روسیا و چین دروستیانکردوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، پاش راوێژی لەگەڵ پسپۆڕانی بواری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاند، چەندین ئاڵەنگاری ستراتیژیی لەلایەن روسیا و چینەوە روبەڕوی ئەمریکا کراونەتەوە، پێویستە سیاسەت و ستراتیژی بەرگری ئەمریکا بەجۆرێک دابڕێژرێتەوە کە لەئاستی ئەو ئاڵەنگارییانەدا بێت.

وتیشی، پێویستە لەبری سەرقاڵبون بەشتی لاوەکی، بیر لەبونیاتنانەوە و نوێکردنەوەی سیستمی بەرگری وڵاتەکەمان بکەینەوە، بەتایبەتیش لەڕوبەڕوبونەوەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان و کەمکردنەوەی مەترسی ئاڵەنگارییە تەکنۆلۆجییەکان.

پێشتر بایدن، پرۆژەیەکی بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ پرسەکانی ئێران، روسیا، چین و وڵاتانی دیکە پێشکەشکردوە.

Back to top button