پەرلەمانتارێکی پارتی : وەڵامێکی توندی لاهور جه‌نگی دەداتەوە دەڵێ خه‌ریك بوو پەکەکە سه‌ری خۆیی و حزبەکەی بخوات
پەرلەمانتارێکی کوردستان دەڵێت لاهور جەنگی، یەکێک لە سەرانی گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەرە و ئاشکرای کرد کە ئەو خیانەتە بە “هەتا تایی” بۆ لاهور جەنگی ماوەتەوە.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممە، شوان زراری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی، به دەزگایی میدیایی “خواکوڕك”ی ڕاگه‌یاند، لاهور جه‌نگی كه هاوسه‌رۆكی یه‌كێتییه، سه‌ركێشییه‌كی ده‌ست پێ كردووه كه زۆر خراپ به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌شكێته‌وه.
زراری زیاتر ڕوونی كرده‌وه، لاهور ئامانجه‌كه‌ی دیاره، بووه‌ته دارده‌ستی چه‌ند لایه‌نێكی عێراقی و هه‌رێمی، ده‌یه‌وێ بڵێت یان ده‌بێت من هه‌بم یان هه‌رێمی كوردستانیش نه‌مێنێت، دیاره مه‌به‌ستیه‌تی هه‌رێمیش هاوشێوه‌ی كه‌ركووك له ١٦ی ئۆكتۆبه‌ردا بفرۆشێت، خیانەتێکی لەو شێوەیە دوبارە بکاتەوە.
به‌گوته‌ی زراری، لاهور جه‌نگی كاتی خۆی په‌كه‌كه‌ی كرده كه‌ڵه‌گا و دژی نفووزی پارتی به‌كاری هێنا، به‌ڵام دواتر خه‌ریك بوو سه‌ری خۆیی و حزبەکەی بخوات.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی لەکۆتایی قسەکانیدا گوتی، له‌و جێیانه‌ی لاهور و په‌كه‌كه تێیدا باڵاده‌ستن، به ئاشكرا ئه‌جێندای وڵاتانی هه‌رێم ده‌بینرێت، ئه‌مه‌ش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت كه قه‌واره‌ی هه‌رێم بخاته مه‌ترسییه‌وه.
لاهور جه‌نگی كه پیلانه‌كه‌ی له ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر به فرۆشتنی كه‌ركووك ده‌ست پێ كرد، ئێستاش به‌رده‌وامه له لێدوان و به‌رنامه‌كانی دژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێم.