میدیای گۆڕان هێرشی توند دەكاتە سەر سەڵاحەدین بەهادین
دوای ئەوەی سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری یەكگرتوو لە میانەی گفتوگۆیەكی كراوە لەگەڵ چەند رۆشنبیر و رۆژنامەنوسێكی هەولێر هەروەها چاوكەوتنی بە سەرۆكی هەرێم میدیاكانی گۆڕان هێرشی توند دەكەنە سەر ئەمینداری یەكگرتوو, دەڵێن: تۆ بڵێی ئەو بەرێزە وا بزانێت لەگەڵ سەرماو سۆڵە و بارانی ئەم وەرزەدا ئیمزاكان شۆرابێتەوە.
كەناڵی كەی ئێن ئێنی سەر بە بزوتنەوەی گۆڕان لە درێژەی ئەو ئیڕهابە فیكریەی كە هەر جارەو بەرنامەی لەسەر كەسیاسەتیەكی سیاسە هێرشی توند دەكاتە سەر بەرێز سەلاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەلێت:” دوای كۆڕو كۆبونەوەی لەشاری سلێمانی و هەولێری پایتەخت لەگەڵ ژمارەیەك ڕۆشنبیرو ڕۆژنامەنوسی ئەو شارانە، بە دوو تۆنی جیاواز باس لە ڕووداوەكانی پەكخستنی پەرلەمانی كوردستان و مانەوەی مەسعود بارزانی دەكات. لە یەكەمیان بۆ ڕازیكردنی ڕای دروستی هەواداران و پێنج پەرلەمانتارەكەی دەڤەری سۆران و لە دووەمیاندا هەوڵ و سوڵحی عەشایەری هەیە بۆ تاوانی كوشتنی مامۆستایەكی ئاینی سەر بەیەكگرتوو.
چاو دێرێكی سیاسیش ئەو هەوڵانەی بزووتنەوەی گۆڕان بە هەوڵی نەزۆرك ناو دەبات دەلێت:” دوای ئەو فەشەلەیی بزووتنەوەی گۆڕان لە سەر ئاستی ناوخۆ خۆ بەڕێوە بردن و چ لە سەر ئاستی سیاسی هەرێم ئێستا دەستی داوەتە چەكی ئیڕهابی فیكری هەر جارەو بەرنامەی بە كەسایەتیەكی سیاسی ئەم وڵاتە هەیە, بۆیە هەر كەسێك لە گەڵ تێگیشتنی ئەوان نەبێت رووبەرووی رەخنەی توندو ئیڕهابی فیكری دەبێتەوە, كە ئەمەش هەولێكی بێ بەرهەم و نەزۆركە گۆڕان پەلەقاژەیەتی.