بە پارەی گیرفانی هاووڵاتی بەغدا مووچەی دوومانگی فەرمانبەرانی دابین دەکات

 

دابەزینی نرخی دینار بەرانبەر بە دۆلار کە سیاسەتێکی دەسەڵاتدارانی حکومەتی بەغدا بوو ، سەقتترین سیاسەتی ئابووری عێراق لای ئابووریناسان پێناسە کراوە ، بەڵام هەر ئەو سیاسەتە توانی بە رووتاندنەوەی گیرفانی هاووڵاتی ، مووچەی دوومانگی فەرمانبەرانی پێ دابین بکات .

لەمبارەوە عەبدولهادی سەعداوی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : حکومەت بڕی پارەی پێویستی لەبەردەستە، بۆ ئەوەی گەرەنتی لە دابەشکردنی مووچەی هەردوو مانگەکانی کانوونی دووم و شوباتی 2021 بدات، بە تایبەت ئەگەر پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 دوا نه‌كه‌وێت چونکە بەوەدا “حکومەت لە نزمكردنه‌وه‌ی بەهای دینار بڕێکی زۆری پارەی دەستکەوتووە. کە بەشی مووچەی دوو مانگی داهاتووی مووچه‌خۆرانی دەوڵەت دەکات”..

Back to top button