ڕەوتی سەدر:پێویستە ھێرشەكان كۆتایی بێت
سەلاح عوبێدی وتەبێژی موقتەدا سەدر جارێكی تر ھۆشداری دا لە ھێرشی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا و ئاماژەیدا كە ناكرێت نوێنەرایەتی وڵاتان بكرێتە ئامانج
ھاوكات ڕایگەیاند كە پێویستە سەرۆك وەزیری عێراق ڕێگە لە ململانێكانی ئەمریكا و ئێران بگرێت لە عێراق
پێشتر موقتەدا سەدر داوای لە حكومەتی عێراق كرد كە چەك لە دەستی گروپە میلیشیاكان وەربگرێتەوەو لەو ڕێگەیەوە كۆتایی بە ھێرشەكان بھێنێت