قۆناغی یەکەمی شەقامی 150 مەتری هەولێر بەرووی شۆفێران و هاووڵاتیاندا دەکرێتەوە

 

99٪ کارەکانی تەواو بووەو قۆناغی یەکەمی 9 کیلۆمەترە

 

لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ، گوتەبێژی شارەوانی هەولێر باس لە کرانەوەی قۆناغی یەکەمی شەقامی 150 مەتری هەولێر دەکات لە دەستپێکی ساڵی2021ی  نوێی زایینیدا

سیامەند کەریم ئاماژە بەوە دەکات ، “بڕیار بوو پێش كۆتایی ئەمساڵ قۆناغی یەكەمی شەقامی 150مەتری بكرێتەوە، بەڵام بە ھۆی كەشوھەواوە كە بارانبارین چەند رۆژێك بەردەوام بوو، نەتواندرا كارەكان تەواو بكرێن و لە ئێستاشدا كارەكان لە قۆناغی كۆتاییدان و زۆری نەماوە تەواو بێت، بۆیە ئەگەر كەشوھەوا نەبووایە، پێش سەری ساڵ قۆناغی  یەكەم دەكرایەوە

هاوکات روونی دەکاتەوە  لە ئێستادا خەریكە كارەكان تەواو دەبن و بڕیارە لە سەرەتای مانگی داھاتوو لە ساڵی نوێ، قۆناغی یەكەمی شەقامی ١٥٠مەتری بكرێتەوە.

Back to top button