نەخۆشخانەی مەریەمانای مەیدانی هەولێر داخرا

 

بە پێی ئەو ئامارانەی رۆژانە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاو دەکرێتەوە ، ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرنا لە هەرێم رووی لە کەمبوونەوەیەکی بەرچاوە ، بۆیە زۆرێک لە نەخۆشخانانەی تایبەت کرابوون بە تووشبووانی کۆرۆنا ، کاری ئاسایی خۆیان دەست پێدەکەنەوە .

لە ئیستاشدا نەخۆشخانەی ” مەریەمانای ” مەیدانی تایبەت بە چارەسەری کۆرۆنا لە هەولێر ، لە گەڵ چارسەسەری دوایین تووشبووی کۆرۆنا بڕیاری داخرانی درا .

ئەوە هاوکات بوو لە گەڵ ئەوەی چەند رۆژێکیش لەمەبەر نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر لە دوای چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا ، دەوامی نەخۆشخانە بۆ بواری ئاسایی بوونەوەی بڕیاری لە سەر درا .

ستافی كارمه‌ندان و پزیشكان و تیمی پاسه‌وانی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌ریامانه‌ی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا دوایین وێنه‌یان گرت

Back to top button