ئاشکرا بوو ، دۆسییەی ئامانج بابانی و خێزانەکەی چۆن لە دادگا داخراوە

 

پۆلادی برای لاهوور جەنگی بە هەڕەشە و هێز دۆسییەی کوژرانی ئامانج بابانی ڕاگەیاندکار و خێزانەکەی لە دادگا داخستووە .

رۆژی 16 ئۆکتۆبەری 2019 لە دوای کوژرانی ئامانج بابانی و خێزان و مداڵەکەیان ، لیدوانە جیاجیاکانی پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی هەر زوو گومانی لای خەڵک دروست کرد ، هەر هەمان رۆژیش پۆلسی سلێمانی ڕایگەیاند ئامانج خۆی ژن و منداڵەکەی کوشتووە و دوتار خۆسی کوشتووە ، ئەوە لە کاتێکدا بوو ، پزیشکی داد پشتڕاستی ئەو هەواڵەی نەکردبۆوە  هاوکات بە پاساوی یاسایی لە بەر ئەوەی تاوانبار لە ژیاندا نەماوە ، دۆسییەکە لە دادگا داخرا .

دوای ئەم ڕووداوە، جەبار ئەحمەد شەریف، بەڕێوەبەری بەڵگەی تاوانی هەرێمی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكدا كە ڕۆژی6ی 2ی 2020 ئەنجامی دا، ئاشكرای كرد، “دوای بەدواداچوونێکی تەواو بۆ بەڵگە ماددییەکان و پشکنینەکان، هەستمانکرد کە حەوت قەوانی فیشەک لە جۆری نمرە نۆ لە کاتی رووداوەکە هەڵگیراوەتەوە لەلایەن ئەو کەسانەی کە لێدوانیانداوە کە فیشەکەکان لە یەک دەمانچە تەقیون کە دەگەڕێتەوە بۆ کەسی کوژراو ئامانج بابانی، ئێمە لە تاقیگەی بەڵگەکانی سلێمانی پشکنینمان بۆ ئەم حەوت قەوانە کرد و بۆمان دەرکەوت سێ لەو قەوانانە بەڵی بە دڵنیاییەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دەمانچەیەی کە دەستیبەسەردا گیراوە كە دەگوترێت دەمانچەی ئامانج بابانی بووە، بەڵام چوار لە قەوانەکان بە دەمانچەیەکی دیکە تەقێنراوە کە ئەم دەمانچەیە دەستی بەسەردا نەگیراوە و دیارنییە”.

جەبار ئەحمەد سەریف لە درێژەدا دەڵێت : ”دواتر گومانێک دروستبوو، داوامان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی کرد روونکردنەوەی تەواومان لەسەر ئەو بابەتە پێ بدەن، دوای سەردانی دووەممان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی پێیان راگەیاندین کە چوار قەوانی دیکە لە لایەن تیمی بەڵگەی تاوانی ئاسایشەوە لە سلێمانی لە کاتی رووداوەکە هەڵگیراوەتەوە، ئەمەش گومانێکی زۆری دروستکرد و کۆی گشتیی قەوانەکان بوون بە 11 قەوان. حەوتی لەو دەمانچەیە تەقێندراوە كە دەگوترێ هی ئامانج بابانییە وەک لە راپۆرتەکەی پۆلیسی سلێمانی پێشکەش بە دادگای سلێمانی کراوە، بەڵام چوار قەوان چارەنووسی دیارنەبووە، لەبەرئەوە گومان دروستبوو”.

دواتریش بەڕێوەبەری بەڵگەی تاوانی هەرێمی كوردستان داوای سەرلەنوێ لێكۆڵینەوەی لە تاوانەكە و دەست پێكردنەوەی پرۆسەی دادگاییكردنەكە كرد، بەڵام دادگای سلێمانی و پۆلیسی سلێمانی ئەم كارەیان نەكرد و ڕەتیان کردەوە پێداچوونەوە بە کەیسەکەدا بکەن

بە پێی ئەو زانیاریانەی لە ئیستاشدا لە بەر دەستن و ناوی ئەو کەسانە پارێزراوە کە نهێنییەکانیان ئاشکرا کردووە لە ناو دادگای سلێمانی ، پۆڵاد جەنگی برای لاهوور جەنگی بە زەبری هێز و هەڕەشە ، رێگەی لە بەردەوامی لێکۆڵینەوەکان گرتووە کە بێلایەنانە بڕیار لە سەر هۆکاری کوشتنی ئامانج بابانی و خانەوادەکەی بدەن ، هاوکاتیش باوکی ئامانج بابانی بە چەندین جار باسی لەوە کردووە ، کوڕەکەی وا پەروەردە نەکراوە ، بکوژ بێت و دڵنیایە کوڕەکەی کوژراوە

Back to top button