نوجەبا ھەڕەشە دەكات

لە کاتێکدا بانگەشەی کۆنترۆڵکردنی چەک و پاراستنی ئاسایشی بەغدای پایتەخت و ئەرکی نێودەوڵەتی لە عێراق بەردەوام لە هەڵکشاندایە ، بەڵام بزووتنەوەی نوجەبا بە پاڵپشتی ئێران ڕۆژی سێشەممە جارێکی دیکە هەڕەشەی لە هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە کردەوە .
کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلنوجەبا لە زاری وتەبێژی ئەو بزووتنەوەیەوە وتی:”ئەمریکییەکان باجی مانەوەیان لە عێراق دەدەن و لە دەستدرێژیی بۆسەر ھێزەكانی مقاوەمە شكستی ھێناوە
لە لایەكی تر عەسائیب ئەھل حەق وێڕای ڕەتكردنەوەی ئەوەی كە ئەوان ھێرشەكەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكایان ئەنجام دابێت كەوتنەوە ھەڕەشە لە حكومەتی مستەفا كازمی