قازێکی ئاشقی ماتەمبار 23 شەمەنەفری بە ماوەی 3 کاتژمێر لە رۆیشتن دوا خست

 

سپیگڵ ئۆنلاین لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا قازێکی نیشان دا لە سەرسکەی شەمەنەفەرێک کڕ کەوتووە .

ئەو قازە خۆشەویستەکەی لە دەست داوەو وەک ئەرکی خۆشەویستی بڕیاری داوە بۆ ماوەی چەند رۆژ لە شوێنێک هەڵنیشێت و ماتەمی بۆ بگرێت ، بەڵام ئەو شوێنەی ئەو دەستنیشانی کردووە بۆ ماتەمباری سەر رێگەی شەمەنەفەری ( کاسڵ ) بووە لە ئەڵمانیا .

بە هۆی ماتەمگێڕانی ئەو قازەوە 23 شەمەنەفەری توند ئاژۆی کاسڵ بۆ ماوەی 3 کاتژمێر لە رۆیشتن وەستاون و هەزاران گەشتیارو مسافیر بە ناچاری ماونەتەوە .

لە کۆتاییدا پۆلیسی شارستانی و تیمی ئاگرکوژێنەوە دێن و بە کەرەسەی تایبەت ڕایدەگوازن بۆ ئەوەی بڕیاری ماتەمینی لێ تێک نەچێت لە کەناری دەریاچەی ( فوڵدا ) دایدەنێن .

پۆلیسی ئەڵمانیا لەو بارەوە گوتی : بە هۆی ئەو قازەوە 23 شەمەنەفەری کاسڵ وبۆ گۆتینگین بۆ ماوەی 3 کاتژمێر رۆیشتنیان دوا کەوتووە

ش، ب

Back to top button