سەری ساڵی نوێی زایینی ، شوێنە گەشتیاراییەکان بە مەرج کراوە دەبن
لە لێدوانێکی میدیاییدا ئیسماعیل مینه خان، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر ، ئاشکرای دەکات پێداچوونەوە بە بڕیارەکاندا کراوەو ئاهەنگی سەری ساڵی نوێی 2021 لە هەرێمی کوردستان بەرێوە دەچێت بەڵام چەند مەرجێکی بۆ دیاری کراوە .
وەک مینەخان باسی دەکات رێنماییەکانبە پێی بەیانی ژمارە 57 ی وەزارەتی ناوخۆ دەبێت
لە درێژەی قسەکانیدا بەرێوەبەری گەشتوگوزاری هەولێر گوتی : : “به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، چێشتخانه و هۆتێل و مۆڵه‌كان كراوه ده‌بن و داناخرێن، هه‌چه‌نده ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه گه‌شتیار ناتوانن بێنه هه‌ولێر، به‌ڵام ئه‌وه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی پێشوازیكردنه له گه‌شتیارانی، ته‌نیا ئاهه‌نگێڕان قه‌ده‌غه كراوه
هەروەها گوتی : “له‌به‌ر حاڵه‌تی ئه‌منی، رێنماییمان ده‌ركردووه، كۆمپانیا و گرووپه گه‌شتیارییه‌كان ناتوانن كه‌سانی خوار ته‌مه‌نی (18) ساڵی بێنن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ دایك و باوكیان بن، ئاساییه، ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆ له بازگه‌كان (3) كه‌سی خوار ته‌مه‌نی (18) ساڵی گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه و رێگه نه‌دراوه به‌ته‌نیا به‌مه‌به‌ستی گه‌شتیاری بێنه هه‌ولێر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و ته‌مه‌نه نابێت به‌ته‌نیا گه‌شت بكه‌ن”.