خانەقین : داعش هێرشی کردووەو کوژراوو بریندار هەیە
بە گوێرەی ئەو هەواڵەی ئیستا گەیشتۆتە دەست دەزگای میدیایی خواکوڕک پاشماوەی چەکدارانی داعش هێرشیان کردۆتە سەر گوندی ” ئوم حنتە ” ی سەر بە قەزای خانەقین .
هێرشەکە لە چوار لاوە کراوەتە سەر ئەو گوندەو کوژراو برینداریش هەیە .
بە پێی دوایین زانیاری دووکەسی خەڵکی گوندەکە بریندار بوون و یەکیان بە هۆی کاریگەری بەتنەکەی لە نەخۆشانە گیانی لە دەستداوە
لە کاتی هێرشی داعشدا تەنها خەڵکی گوندەکەن رووبەڕوویان بوونەتەوەو هێزەکانی ئەمنی عێراقی لە دوای شەرو تێکهەڵچوونەکە گەیشتوونەتە شوێنەکە و تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە شەڕەکە بەردەوامە