ترەمپ بانگەشتی عەبادی دەكات

خواكوڕك

نووسینگەی حیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەكدا رایگەیاند كە پەیوەندی تەلەفۆنی لەنێوان عەبادی و ترەمپ ئەنجامدراوە، تێیدا سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان ئەمریكا بانگێشتی حیدەر عەبادی دەكات بۆ واشنتۆن”.

لە بەیاننامەكەدا ئەوەش ئاشكرا كراوە،پشتگیریی واشنتۆنی بۆ بەغدا لە شەڕی دژی تیرۆر دووپات كردەوە و باسیان لە داویین پێشھاتەكانی شەڕی دژی داعشیان كرد، هەروەها ئەوەشی روونكراوەتەوە كە ترەمپ پیرۆزبایی سەركەوتنەكانی عێراق بەسەر داعش و پێداگریشی لەسەر لێھاتوویی عەبادی كرد بۆ سەركردایەتی كردنی ھێزەكانی عێراق لە شەڕی دژی تیرۆر

ھەر لەم پەیوەندییەدا، ترەمپ بانگھێشتی عەبادی كرد بۆ ئەوەی سەردانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بكات، عەبادیش لە لایەن خۆیەوە پێداگری لەسەر گرنگی پێداچوونەوە بە بڕیاری ئەم دواییەی ترەمپ دەرھەق ھاووڵاتیان و كۆچبەرانی عێراقی كرد كە لە بریارێكدا ھاتنەناوەوەی و پێدانی ڤیزا بە ھاووڵاتیان و كۆچبەرانی عێراق و شەش وڵاتی دیكەی بە زۆرینە موسڵمان قەدەغە كرد.

شایانی باسە پەیوەندی تەلەفۆنی ترەمپ و عەبادی ھاوكاتە لەگەڵ ئامادەكاری بۆ كۆنترۆڵكردنی بەری راستی شار موسڵ، پاش ئەوەی كە بەشی چەپی شارەكە لە سەردەمی ئیدارەی ئۆباما كۆنترۆڵكرا.

Back to top button