حاكم شێخ لەتیف: عەبدولستار مەجید لە راقیسەچیەكانی میسڕ دەچێت كه‌ تڕۆ كران ته‌وبه‌ ده‌كه‌ن

 

 

 

دواى ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو عه‌بدولستار مه‌جید  ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه‌ پێشتر به‌ پله‌ی لیوا له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ خانه‌نشین ببوو، دوای بوون به‌ وه‌زیریش ئێستا به‌ پله‌ی وه‌زیر خانه‌نشینه‌،  ره‌خنه‌ی له‌ كاره‌كانی حكومه‌ت ده‌گرێت، یاسا ناسێكیش ده‌نووسێت عه‌بدولستار مه‌جید له‌ راقیسه‌چیه‌كانی مسر ده‌نووسێت.

 

حاكم شێخ له‌ تیف یاسا ناس و نووسه‌ر ده‌نوسێت: راقیسەچیەكانی میسڕ تا گەنجن بە کەیفی خۆیان دەژین و ڕادەبوێرن، کە پیر بوون و پێیان نەما، حەجێک دەکەن و خۆیان دادەپۆشن و تەوبە دەکەن عەبدولستار مەجیدیش تا ئەوکاتەی کاری بەدەست بوە و بڕیار بەدەست بووە، درێغی  لە گەندەڵی و تەخشان و پەخشان کردنی ماڵی گشتی نەكرد، کەچی کە کەنارگیر و تڕۆ كرا و دەسەڵاتی نەما، باسی چاکسازی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی و دژایەتیی گەندەڵی دەكات.

هه‌روه‌ها ئه‌و یاسا ناسه‌ ده‌شنوسێت: خوا لەگوناحی راقیسەچیەكان خۆش دەبێ ئەگەر تەوبەکەیان راستگۆیانە بێ، بەڵام نەخوا و نەخەڵکیش پێموانیە و نابێ لە گەندەڵی و نایاسایی و خراپسازیی عەبدولستار و هاوشێوەكانی خۆش ببێت لە بیری بكات.

Back to top button