فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ست پێشخه‌ریه‌ك له باره‌ی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2021 ئاماده ده‌كات
دواى ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ی په‌سه‌ند كرد و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كرد، ئه‌مڕۆ پڕۆژه یاساكه گه‌یشته په‌رله‌مانی عێراق و جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی‌یش له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یێنێت كه فراكسیۆنی پارتی دەستپێشخەرییەکی ئامادە کردووە، بۆ ئەوەی کورد ھەمووی پێکەوە لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقەوە یەکدەنگ بێت.
بەشار کیکی، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگه‌یاندووه ، ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق گەیشتووەتە پەرلەمانی عێراق و بڕیارە کە گەڕاینەوە بۆ پەرلەمان بۆ گفتوگۆی بودجە، سەرۆک فراکسیۆنە کوردییەکان لەگەڵ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان کۆببینەوە و گفتوگۆ بکرێت، ئەمەش دەستپێشخەریی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانە، بۆ ئەوەی بتوانین بودجە لە بەرژەوەندیی کورد تێپەڕێنین و لەبارەی بودجەوە یەکدەنگ و یەکھەڵوێست بین.
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی راشیگه‌یاندووه كه ھەموو ھەوڵێک دەدەین کە پشکی کورد لەناو بودجەدا جێگیر بکرێت لە کاتی پەسەندکردنیدا، راستە ئاسان نییە پڕۆژەیاسای بودجە تێپەڕێنین، بەڵام زەحمەتیش نییە و یەکدەنگیی کورد دەتوانێت زۆر شت بکات و بودجەکە تێپەڕێنێت.