قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ئاماری كاروچالاكیه‌كانی ساڵی 2020ـی راگه‌یاند

 

له‌گه‌ڵ كۆتا هاتنی ساڵی 2020 قائمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ئاماری كار و چالاكیه‌كانی ساڵی رابردووی بڵاوكرده‌وه‌و به‌ پێی ئاماره‌كان 441 سەرپێچی تۆماركراون 120 شوێن داخراون، كه‌ سه‌رپێچیه‌كان له‌ رێگای 28 لیژنه‌ی قائیمقامیه‌ت تۆمار كراون.

 

نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: بە هاوكاری هەموو فەرمانگەكانی شاری هەولێر كە 28 لیژنەمان هەیە بەردەوامن لە چالاكی، لە ساڵی 2020دا 80 خاوەن مۆلیدەش بەهۆی كەموكڕی مۆلیدەكانیان كاردانەوەی یاساییان لەگەڵدا كراوە و 5یش روبەروی دادگا كراونەتەوە و 34ی تریش پێبژاردنی پێكراوە و 42 خاوەن مۆلیدەی تریش بەڵێننامەیان لێوەرگیراوە.

هه‌روه‌ها قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر گوتیشی: لیژنەی پشكنین و چاودێری بازاڕ 503 سەردانی مەیدانی ئەنجامداوە و 441 سەرپێچی تۆماركراون 120 شوێن داخراون و 62 شوێنیش دەستخۆشیان لێكراوە، دەستبەسەر بڕی 242 تۆن خۆراكی بەسەرچودا گیراوە و سزای دراییش بەسەر 304 ملیۆن دینار سزای ئەو شوێنانە دراون كە سەرپێچیان كردوە.

هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید له‌ باره‌ی سه‌رپێچی كه‌رتی ته‌ندروستی رایگه‌یاند ئەمسال 184 دەرمانخانە و نۆرینگە داخراون و 45 تۆن دەرمانی نەشیاو و ماوە بەسەرچوش دەستی بەسەرداگیراوە، هەروەها بەهۆی فرۆشتنی خۆراكی بەسەرچوو 371 كەس بەهۆی سەرپێچییەوە ئاگاداركراونەتەوە و 294 كەسیش دەستگیركراون، هەروەها ئەوانەی رێنماییەكانی خۆپارێزییان بەرامبەر ڤایرۆسی كۆرۆنا جێبەجێنەكردوە 764 شوێن لەماوەی رابردودا داخراون.

لەبارەی دەستگیركردنی سواڵكەرەكانەوە نەبەز عەبدولحەمید هێمای بۆ ئەوەكرد: 613 منداڵ و 507 كەسی سەروی 18ساڵیش لە چوارڕیان و شەقامەكان دەستگیركراون و رەوانەی بەردەم دادگاكراون.

Back to top button