له‌ شه‌وی سه‌ری ساڵدا هیچ هۆتێل و كافتریایه‌ك له‌ هه‌ولێر داناخرێت

 

 

دواى ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا كه‌ سه‌رجه‌م ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌بكرێن، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی گه‌شت و گوزاری هه‌ولێریش رایده‌گه‌یێنێت له‌ شه‌وی سه‌ری ساڵ هیچ شوێنێكی گه‌شتیاری داناخرێن.

 

نه‌ریمان گه‌ردی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنى گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ له‌ شه‌وی سه‌ری ساڵدا هیچ شوێنێكى گه‌شتیاری داناخرێت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان ئاماده‌كاری ته‌واوی بۆ پێشوازی كردن له‌ گه‌شتیاران كردووه‌.

 

هه‌روه‌ها  به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنى گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند: سه‌رجه‌م كافتریا و هۆتێل و مۆتێله‌كان كراوه‌ ده‌بن و ئاماده‌ن بۆ پێشوازیكردن له‌ گه‌شتیارانی خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراق و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ تیمێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر ئاماده‌كراوه‌ بۆ پێشوازیكردن له‌ گه‌شتیاران.

Back to top button