تره‌مپ دوای جێهێشتنی پۆسته‌كه‌م حه‌ز ده‌كه‌م فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك به ناوی من بكرێت

دواى ئه‌وه‌ی دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا له هه‌لبژاردنه‌كانی مانگی 11ی ئه‌مساڵ به‌رامبه‌ر جۆبایدن دۆڕاو نه‌یتوانی بۆ خولی دووه‌م جارێكی دیكه ببێته‌وه سه‌رۆك، له دواهه‌مین هیوای خۆی ئاشكرا كردووه‌و داوای كردووه كه له سه‌رۆكایه‌تی نه‌مام حه‌ز ده‌كه‌م فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی ئه‌مریكا به ناوی من بكرێت.
ڕۆژنامەی “دەیلی بێست” رایگه‌یاندووه كه دۆنالد تره‌مپ خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه له دوای ئه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی نه‌ما فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك به‌ناوی ئه‌و بكرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پرسیاری لە ڕاوێژکار و یاریدەدەرەکانی کردووە سەبارەت بە چۆنێتی ناونانی فڕۆکەخانەکان بەناوی سەرۆکەکانی پێشووی ئەمریکاوە.
ڕۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە، ترەمپ دەیەوێت یەکێک لە فڕۆکەخانەکانی وڵاتەکەی بکرێت بە ناوییەو بەر لەوەی مانگی داهاتوو کۆشکی سپی جێبهێڵێت، لە لایەکی ترەوە یەکێک لە نزیکەکانی ترەمپ بە ڕۆژنامەکەی وتووە، سەرۆک لە ماوەی سەرۆکایەتی خۆیدا چەند جارێک ئەو بابەتەی باسکردووە، بە دیاریکراویش لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨‌دا.
ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشیکردووە، ترەمپ خواستی ئەوەی هەبووە کە یەکێک لە فڕۆکەخانەکان ناوی (دۆناڵد جی ترەمپ) لێ بنرێت، هەروەک چۆن فڕۆکەخانەی نیشتیمانی لە ناوچەی واشنتۆنی پایتەخت کراوە بە ناوی (ڕۆناڵد ڕیگان) سەرۆکی پێشووتری ئەمریکاوە.