گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق: رێکارەکانی هاوردەکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر تەواو بوون
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند كه گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای فایرزه‌ر كردووه بۆ كڕێنی ڤاكسینی دژ به كۆرۆنا ئه‌مڕۆ گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه رێکارەکانی هاوردەکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر تەواو بوون
د. حەسەن نازم، گوتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی دا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا، وەزیری تەندروستی دووپاتیکردەوە رێکارەکان لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر تەواوبوون بۆ هاوردەکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند ، پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 سەرەتای جێبەجێکردنی پلانی چاکسازیی گشتگیرە، ئەو ژمارانەی لەنێو بودجەدان، تەنیا بۆ یەک ساڵی دارایی نییە، ناکرێت بودجەیەکی یەک ساڵی لێکەوتەکانی ساڵانی رابردوو چارەسەر بکات، کاخەزی سپی سەرەتای چاکسازییە.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه: حکومەتی ئێستا نایەوێت دۆخەکە ئاڵۆز بکات، بەڵکو بە ئارامی و داناییەوە مامەڵە لەگەڵ ئاڵنگارییە ئەمنییەکان دەکات.
هه‌روه‌ها حەسەن نازم گوتیشی، ساڵێکی قورسیان لەڕووی ئابووری و ئەمنییەوە بەڕێکردووە و ساڵی 2021یش ساڵی چاکسازیی دارایی دەبێت. ئەوەشی خستووەتەڕوو، گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی ئێران لەسەر ئاستی ئابووری و ئەمنی بەردەوامە و “لەبارەی غاز و کارەباش گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئێران بەردەوامن”.