په‌رله‌مانتارێكی پێشووی گۆڕان له سنوری سلێمانی گرووپی مافیا هه‌یه كه سه‌ر به لاهور جه‌نگیه
دوای ئه‌وه‌ی له سنوری سلێمان خۆپیشاندان به‌رێوه‌چوون و چه‌كدارانی په‌كه‌كه خۆیان خزانه نێو خۆپیشانده‌ران و ههلیانكوتایه سه‌ر باره‌گا حزبی و حكومیه‌كان و سوتاندیان، هه‌روه‌ها به فه‌رمانی لاهور جه‌نگیش ژماریه‌ك خۆپیشانده‌ر كوژران كه له نێویاندا پێشمهرگهیهههبوو، لاهور جه‌نگی سه‌ردانی مالباتی قوربنایهكانی كرد، په‌رله‌مانتارێكی پێشوی گۆڕانیش ده‌نووسێت له سایه‌ی لاهور جه‌نگی مافیا له سلێمان دروست بووه
عه‌بدولا مه‌لا نوری په‌رله‌مانتاری پێشووی گۆڕان رایگه‌یاندووه له زۆنی سه‌وز دەسەڵاتداران بە قاچاخچێتی و دزینی تر‌و داگیرکردنی زەوی و زاری گشتی و کردنیان بە پرۆژە، پارەو سامانێکی گەورەیان کۆ کردوەتەوەو، بەردەوام کۆ دەکەنەوە. و بەو پارەو سامانە دزراوانە، کرێی جەلادو تەقەکەرەکانی حیزب و کوتلەو بنەماڵەکه‌یان دابین ئەکەن، بۆ ئازاردان و کوشتنی خەڵک.
هه‌روه‌ها ده‌شلێت: هەوڵ ئەدەن هەر بە هێزی ئەو سامان و پارە دزراوانە خوێنی گەنجە شەهیدەکان لە کەسوکاریان بکڕنەوەو، بە هێزو سەروەری داهات و پارەی قاچاخچێتی، سەروەری یاسا‌و دادگا‌و رۆڵی داواکاری گشتی، سوک و نابوت دەکەن!
هه‌روه‌ها ده‌شنوسێت: بە هێزی ئەو پارەو سامانە دزراوانە، تۆڕێکی گەورەیان لە میدیای فەرمی و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دروست کردووە، بۆ پیشاندانیان وەک پاڵەوان و ئەفسانەو فریادڕەس و خاکی و بەخشندە، خەڵکانێکیش هەن، بە هۆی نا هوشیاریەوە یان لە دڵپاکیەوە یان موچەخۆریانن، فریو دەخۆن.