لە هەولێر لە ئەنجامی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی ٧ کەس بوونە قوربانی

دوای ئەوەی ئەمڕۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە سنوری ناحیەی دارەتوو لە نێوان دوو بنەماڵە روویدا بەرێووبەری ناحیەی دارەتووش رایدەگەیێنێت بە هۆی کێشەکەوە دووکەس کوژران و پێنجی دیکەش بریندار بوون.

کاروان عارف محەممەد، بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو، لەبارەی رووداوەکە راگەیاندووە “نازانین شەڕەکە لەسەر چی روویداوە، سەرجەم بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کراون، پێدەچێت بە فیشەک بریندار بووبن”.

هەروەها بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو ئاماژەی بەوەش کردووە، تیمەکانیان دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەو رووداوە کردووە.

Back to top button