عەبدوڵای مەلا نوری: لاهور جەنگی دز و قاچاخچیە چەتە و پیاو كوژە
لە نووسینێكی دا كە لەتۆری كۆمەڵایەتی بڵاوی كردۆتەوە، لەسەر سەردەمی حكومرانی لە كاتی لاهور جەنگی دا عەبدوڵای مەلا نوری دەنووسێت”دەسەڵاتداران بە قاچاخچێتی و دزینی ترو داگیرکردنی زەوی و زاری گشتی و کردنیان بە پرۆژە، پارەو سامانێکی گەورەیان کۆ کردوەتەوەو، بەردەوام کۆ دەکەنەوە”.
هەر لە نووسینەكەی دا كە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبووك بڵاوی كردتەوە دەشنووسێت”بەو پارەو سامانە دزراوانە، کرێی جەلادو تەقەکەرەکانی حیزب و کوتلەو بنەماڵەکان دابین ئەکەن، بۆ ئازاردان و کوشتنی خەڵک.
هەروەها عەبدوڵای مەلا نوری كە ناسراوە بە عەبەی مەلا نوری دەنووسێت”: هەوڵ ئەدەن هەر بە هێزی ئەو سامان و پارە دزراوانە خوێنی گەنجە شەهیدەکان لە کەسوکاریان بکڕنەوەو، لە ماف و دۆسییەی میللەتێکەوە بیانگۆڕن بۆ ماف و دۆسێیەی چەند خێزانێک. دەشنووسێت” بە هێزو سەروەری داهات و پارەی قاچاخچێتی، سەروەری یاساو دادگاو رۆڵی داواکاری گشتی، سوک و نابوت دەکەن!
عەبەی مەلا نوری كە بە گروپی پۆپۆلیستەكانی ناو سلێمانی ناسراوە، دەشنووسێت”لەولاشەوە بە هێزی ئەو پارەو سامانە دزراوانە، تۆڕێکی گەورەیان لە میدیای فەرمی و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دروست کردووە، بۆ پیشاندانیان وەک پاڵەوان و ئەفسانەو فریادڕەس و خاکی و بەخشندە!